74 ده‌رگای دیكه‌ی حه‌رەمی مەککی كرانه‌وه‌

ژماره‌ی ده‌رگا كراوه‌كان بۆ پێشوازیکردن له‌ موسڵمانان بووه‌ته‌ 170 ده‌رگا

فه‌رمانگه‌ی ده‌رگاکانی مزگه‌وتی حه‌رام سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مزگه‌وته‌كه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه‌ی راگه‌یاندووه‌ له‌ ١٠ رۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ده‌روازه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و ئاسانكاری بۆ ئه‌و موسڵمانانەی سه‌ردانی ئه‌وێ ده‌كه‌ن ٧٤ ده‌رگای دیكه‌ی مزگه‌وته‌كه‌یان كردۆته‌وه‌.

به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی ده‌رگا كراوه‌كان بۆ پێشوازیکردن له‌ موسڵمانان بووه‌ته‌ ١٧٠ ده‌رگا. 

به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا نزیكه‌ی ٤٥ ملیۆن موسڵمان سه‌ردانی خاكی پیرۆز ده‌كه‌ن.