هۆكاری هه‌ڵدانی ته‌رمی ئوسامه‌ بنلادن بۆ نێو ده‌ریا ئاشكرا كرا

ئه‌و كاته‌ی چوونه‌ته‌ ژووره‌كه‌ی چه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌

ئه‌میر تركی فه‌یسه‌ل، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری سعوودیه‌، هۆكاری فڕێدانی ته‌رمی ئوسامه‌ بنلادن، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده‌ بۆ نێو ده‌ریا و ده‌ستگیر نه‌كردنی به‌ زیندوویی ئاشكرا كرد.

ئه‌میر تركی له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆییدا سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری هه‌ڵدانی ته‌رمی ئوسامه‌ بن لادن بۆ نێو ده‌ریا گوتی: به‌ پێی لێدوانی ئه‌مریكییه‌كان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان نه‌یانویستووه‌ بنلادن هیچ مه‌زارێكی هه‌بێ و خه‌ڵكی له‌ده‌وری كۆببنه‌وه‌، چونكه‌ پێیان وابووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ زه‌وی بنێژرابایه‌ ئه‌وا ده‌بووه‌ شوێنێك بۆ سه‌ردانیكردن.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری كوشتنه‌كه‌شی گوتی: هیچ بۆچوونێكم سه‌باره‌ت به‌مه‌ نییه‌، چونكه‌ به‌پێی قسه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و كاته‌ی چوونه‌ته‌ ژووره‌كه‌ی، بنلادن چه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌، بۆیه‌ كوشتوویانه‌.

شایانی باسه‌ ئوسمامه‌ بن لادن له‌به‌ره‌به‌یانی 2/5/2011 له‌شاری ئه‌بوت ئاباد له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و هێزێكی تایبه‌ت كوژرا و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی فرێدرایه‌ نێو ده‌ریاوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه‌ نیوز