له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 48ی دیكه‌ش برینداربوون

له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی پاسێكی گه‌شتیاری و ئۆتۆمبێلێك

له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی پاسێكی گه‌شتیاری و ئۆتۆمبێلێك له‌ شارۆچكه‌ی باندرما سه‌ربه‌ پارێزگای باڵكئه‌سیر، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 48ی دیكه‌ش برینداربوون.

رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای باندرما-باڵكئه‌سیر روویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ پاسه‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌.

له‌ رووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و 49ی دیكه‌ش برینداربوون.

دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ یه‌كێك له‌ برینداران گیانی له‌ده‌ستدا.

دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌په‌له‌ و پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.