به‌هۆی هێرشی گروپێكى توندره‌و بۆسه‌ر شارى ئه‌ربینا 32 كه‌س بوونه‌ قوربانى

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، گروپێكى چه‌كدارى توندره‌وى نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر شارى ئه‌ربینا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوورى وڵاتى بوركینا فاسۆ له‌ رۆژئاواى ئه‌فریقا، 19 كه‌سیان كووشت و 13 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون. 

هه‌واڵه‌كه‌ له‌ ته‌له‌فزیونى فه‌رمى وڵاته‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ حكومه‌تى وڵاتى بوركینا فاسۆ رایانگه‌یاند گروپه‌ چه‌كداره‌ توندره‌وه‌كه‌ پێ ده‌چیت سه‌ر به‌ گروپێكى ئیسلامى توندڕه‌وبن. 

جێى ئاماژه‌پێدانه‌ وڵاتى بوركینا فاسو به‌م دواییانه‌ تووشى توندوتێژى بووه‌وه‌، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى گرووپه‌ جیهادییه‌كان له‌و ناوچانه‌ هێرشى گرووپه‌ ئیسلامى توندره‌وه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، تیایدا به‌ سه‌دان كه‌س كوژراون و 150 هه‌زار كه‌س به‌ زۆر ده‌ربه‌ده‌رى وڵاته‌كه‌یان بوونه‌وه‌. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز