سووریا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ره‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى توركیا ده‌كات

سووریا : توركیا رێز له‌ مافى دراوسێیه‌تی ناگرێت

له‌ میانه‌ى كۆبوونه‌ووه‌ى ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ باره‌ی ره‌وشی ئیدلب ، به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى توركیاى كردو رایگه‌یاند، توركیا رێز له‌ مافى دراوسێیه‌تی ناگرێت.

ناڤهاتى وتیشى" توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تی له‌ هاوكاریكردنی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌رده‌وامن و توركیا پابه‌ندیی رێككه‌وتنی دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام و تێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌ستانه‌ و سوچی نابێت.

ناوبراو راشیگه‌یاند" به‌هۆى ئه‌و هه‌لوێسته‌ چه‌وتانه‌وه‌، تیرۆریستان توانیان دزه‌ بكه‌نه‌ ناو ئیدلب و ده‌ست به‌رسه‌ریدا بگرن و سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار بهێنن و دڕندانه‌ترین تاوانی دژى مرۆیی ئه‌نجام بده‌ن.