ئەمریكا 400 كارمەندی لە عێراق دەكشێنێتەوە

ئەو 400 كارمەندە ئەمنییەی ئەمریكا لە بنكەی بەلەد نیشتەجێن

سەرچاوە سیاسی و ئەمنیەكان لە عێراق رایانگەیاند كە  ئەمەریكا دەستی كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەوەی سەدان كارمەندی كۆمپانیای لۆكهید مارتن و سالیبۆرت گلۆبال بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكان بۆ سەر ئەمریكییەكان لە عێراق بەرەو واشنتن بگێڕننەوە.

ئەو سەرچاوە سیاسی و ئەمنییانەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە كە هێزەكانی ئەمریكا ئامادەكاری تەواویان كردووە، بۆ ئەوەی 400 كارمەندی  ئەو دوو كۆمپانیا ئەمنییە كە بریتین لە لۆكهید مارتن و سالیبۆرت گلۆبال لە عێراق ببەنە دەرەوە.

ئێستا ئەو 400 كارمەندە ئەمنییەی ئەمریكا لە بنكەی بەلەد  نیشتەجێن و لە هەفتەی ڕابردوو ئەو بنكەیە كرایە ئامانج و سێ مووشەكی كاتیۆشای ئاراستەكرا

 

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی