هێرشێك كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بهاى سعوودى و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

دوێنێ شه‌و

به‌پێى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانى سعوودیه‌، گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى بۆ گێڕانه‌وه‌ى شه‌رعییه‌ت بۆ یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: هێرشیك كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بها له‌ باشوورى سعودیه‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن.

عه‌قید روكن توركى ئه‌لمالكى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى رایگه‌یاند: دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى حوزه‌یرانى 2019، كاتژمێر 9:10ى شه‌و حوسییه‌كان به‌ مووشه‌ك هێرشێكیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بها له‌ سعودییه‌ ئه‌نجام دابوو و به‌هۆى هێرشه‌كه‌ كه‌سێك كوژرا و 7 كه‌سى  دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌لمالكى هه‌روه‌ها گوتى به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ هاووڵاتییه‌كى سوورى گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و 7 كه‌سى دیكه‌ش بریداربوونه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، ڕۆژانه‌ به‌ هه‌زاران هاووڵاتیى و به ناسنامه‌ى جیاواز له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بها له‌ باشوورى سعوودیه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن. 

حكومه‌تى سعودیه‌ له‌ ئازارى ساڵى 2015 سه‌رۆكایه‌تى هێزێكى هاوپه‌یمانى ده‌كات دژى حوسییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ یه‌مه‌ن. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز