هیندستان .. به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی مێشك 129 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا

ئه‌و نه‌خۆشییه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی له‌ش درووست ده‌بێت

چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی و ته‌ندروستی هیندستان ڕایانگه‌یاند: له‌ ویلایه‌تی بیهاری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی مێشك له‌ مانگی ڕابردوو تا ئێستا 129 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

هه‌روه‌ها شیلیش براساد سینگ گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ویلایه‌تی بیهاری له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و نه‌خۆشییه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی له‌ش درووست ده‌بێت كه‌ گاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر مێشك و تووشی هه‌وكردنی ده‌كات.

پزیشكه‌كان ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند‌ تاوه‌كو ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ڕێگریكردن له‌ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ كه‌ به‌ تای مێشك ناسراوه‌ له‌ شارۆچكه‌ی موزه‌فه‌ر پور كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 350 هه‌زار كه‌س.