گریشهام وه‌ك گوته‌بێژی نوێی كۆشكی سپی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

له‌ شوێنی گوته‌بێژی پێشوو ساره‌ سانده‌رز

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گوته‌بێژی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكای وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سپی له‌ شوێنی گوته‌بێژی پێشوو ساره‌ سانده‌رز دیاریی كرد .

له‌ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا میلانیا تره‌مپ له‌میانه‌ی تویتێك ڕایگه‌یاند: ستیڤانی گریشهام گوته‌بێژی میلانیا وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سپی ده‌ستی به‌كار كردووه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ تویته‌كه‌ی میلانا تڕه‌مپ هاتووه‌ خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نم كه‌ ستیڤانی گریشهام وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمی و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆشكی سپی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌و كه‌سێكی زۆرباشه‌ و له‌ 2015ـەوه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كار ده‌كات .

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی كه‌ سه‌رۆك بڕیاری خۆی داوه‌ و له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ گریشهام باشترین كه‌سایه‌تییه‌ بۆ خزمه‌تكردنی حكوومه‌ت و وڵاته‌كه‌مان . 

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ ساره‌ سانده‌رز له‌ ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ستی له‌ گوته‌بێژی كۆشكی سپی كێشایه‌وه‌ و تره‌مپ به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی كرد، هۆكاری ده‌ست كێشانه‌وه‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ زۆربه‌ی میدیاكان و ڕۆژنامه‌نووسان وازیان له‌ ڕووماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی كۆشكی سپی هێنابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساره‌ سانده‌رز زانیاری ورد و نهێنی پێ نه‌ده‌دان .