نادال دووچاری شكست هات به‌رامبه‌ر به‌چێلیچ

له‌یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاری


له‌ یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری به‌ر له‌ به‌ڕێوچوونی ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی ویمبلدۆن مارین چێلیچی كرواتی رووبه‌رووی رافائێل نادالی ئیسپانی بووه‌وه‌، دوای نمایشێكی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو تێنسزان، نادال به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌ چێلیچ دۆڕا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش سێ بوو، جێگای باسه‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌سپیلی كلاسیك ساڵانه‌ له‌ له‌نده‌ن به‌رێوه‌ده‌چێت به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی ركابه‌ریه‌كانی ویمبلدۆن.