دیپلۆماتێكى به‌ریتانى تره‌مپ به‌بێ توانا و نه‌گونجاو ناوده‌بات

ئه‌و بروسكه‌ و یاداشتانه‌ى بۆ حكومه‌ت ناردووه‌

به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئێن ئینى ئه‌مریكى، كیم دارۆش، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ واشنتنى پایته‌ختى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ چه‌ند یاداشتێكى كه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ى ناردووته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاى به‌ "بێ توانا و نه‌گونجا و جیێ متمانه‌ نییه‌" ناوبردووه‌.

یاداشته‌كانى كیم دارۆش دیبلۆماته‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها دوێنى شه‌ممه‌ 6ى ته‌مووزى ساڵى 2019، دیپلوماته‌كه‌ جه‌ختى له‌ قسه‌كانى كرده‌وه‌ بۆ كه‌نالى سێ ئین ئین.

یاداشته‌كانى ئه‌و دیپلۆماته‌ به‌ریتانییه‌ پێى ده‌چێت ببێته‌ هۆكارێكى مه‌ترسیدارى تێكچوونى دبلۆماسى نێوان ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ئه‌و دوو وڵاته‌ هاوپه‌یمانه‌ كه‌ خاوه‌نى دۆستایه‌تییه‌كى تایبه‌تن.

به‌پێى ڕۆژنامه‌كه‌ تیایدا هاتووه‌ دارۆش ئه‌و بروسكه‌ و یاداشتانه‌ى بۆ حكومه‌تى به‌ریتانیا ناردووه‌ و هۆشدارى داوه‌ته‌ حكومه‌ته‌كه‌ى له‌ باره‌ى كه‌سایه‌تیى تره‌مپ كه‌ به‌ كه‌سێكى متمانه‌ پێنه‌كراو و بێ توانا و نه‌گونجاو ناوی بردووه‌ و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ ره‌نگه‌ ئیداره‌ى ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تى ترمپ به‌ ئابڕووچوون له‌ناو بچێت و ناكۆكیكانى نێو كۆشكى سپیشى به‌ شه‌ڕه‌ چه‌قوو باس كردووه‌.

جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ هه‌ڵبژاردنى مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2016، سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا و له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2017وه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ست به‌كار بووه‌ و به‌ فه‌رمیش خۆى بۆ خولێكى دیكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى كاندید كردووه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز