بڕیارێکی نوێ بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێڵ دەرچوو

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە هەزەکردن یاخود پشکنینی پی ڤی ئای ئۆتۆمبێل دەرکرد


وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە هەزەکردن یاخود پشکنینی پی ڤی ئای ئۆتۆمبێل دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە هەر ئۆتۆمبێلێکی لێدراو کە ئێرباگی تەقیبێت لە پشکنین دەرناچێت.

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەپێی بڕیارێکی نوێ لەمەو دوا هەر ئۆتۆمبێلێکی لێدراو کە ئێرباگی تەقیبێت دەبێ ئێرباگی کۆمپانیا واتا بیلادی بۆ ببەستێتەوە.

سامی جەلال، ڕاشیگەیاند:" بڕیارەکە گشتاندنی پێکراوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و سەرجەم کۆمپانیاکانی پشکنینی پی ڤی ئای پێیەوە پابەند دەبن.

ئامادەکردن- سیامەند کەریم