ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دیزاینی نوێوە دەكەوێتە كار

جێبەجێکردنی ئیشوکاری هاووڵاتیان بە شێوەیەکی ئەلیکتڕۆنی.

ماڵپەری فەرمی حكومەت گۆڕانكاری تێدا كراو بەدیزانێكی نوێوە كەوتە كار


لەگەڵ متمانەدان بە مەسرور بارزانی وەك سەرۆكی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستبەجێ ماڵپەری فەرمی حكومەت گۆڕانكاری تێدا كراو بەدیزانێكی نوێوە كەوتە كار .

جیا لە نیشاندانی خزمەتگوزاریی و راگەیەندراوە فەرمییەکان، ماڵپەڕەکە دەبێتە ناوەندێک بۆ پێکەوەبەستنی وەزارەتەکان و گەیاندنی دەنگی هاووڵاتیان و جێبەجێکردنی ئیشوکاری هاووڵاتیان بە شێوەیەکی ئەلیکتڕۆنی.

هەروەها گۆڕانکاریی لە دۆمەینی ماڵپەڕەکە کراوە، بە جۆرێک چیدیکە دۆمەینەکەی وابه‌ستەی پاشگری رێکخراو (Organization (org ناکرێت، بەڵکوو دۆمەینی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (Government (gov بەکار دەهێنێت.

بۆ سەردانكردنی ماڵپەڕی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌:

GOV.KRD