شاجوانی عێراق هانا بۆ دۆناڵد تڕه‌مپ ده‌بات
دوای ئه‌وه‌ی شاجوانی پێشووی عێراق بۆساڵی 2017 داوای كردبوو عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌ره‌پێبدات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ئێستادا خه‌ریكی ئه‌وه‌یه كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له‌و شاجوانه وه‌ربگرێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساره عێدان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هانای بردۆته به‌ر دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه عێراقییه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانم، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پاڵپشتی له‌و هه‌وڵانه كردووه كه داوا ده‌كه‌ن ره‌گه‌زنامه عێراقییهكهم لێوه‌ربگرێته‌وه‌و رێگا نه‌درێت سه‌ردانی وڵاتی خۆم بكه‌م.

شایانی باسه ساره عێدان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی و عێراقییه‌و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ته‌ل ئه‌بیبی كرد، هاوكات وێنه‌یه‌كی یادگاریشی له‌گه‌ڵ شاجوانی ئیسرائیل گرتبوو كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و داواشی كرد، عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌ل ئه‌بیب په‌ره‌پێبدات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
- Log in to post comments