محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی كرد

ئاماده‌یی پشتیوانی و هاوكاری حزبه‌كه‌شی بۆ كابینه‌ی حكوومه‌ت دووپات كرده‌وه‌

سكرتێری حزبی سۆسیالیستی كوردستان، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود دڵخۆشی خۆی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت ده‌ربڕی و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی پشتیوانی و هاوكاری حزبه‌كه‌شی بۆ كابینه‌ی حكوومه‌ت دووپات كرده‌وه‌.