ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ عه‌فرین ته‌قییه‌وه‌و 13كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

له‌نێو كوژراوه‌كان هه‌شت هاووڵاتی سڤێل هه‌ن

ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نزیك خاڵێكی پشكنینی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا له‌عه‌فرین( كوردستانی سوریا) ، 13 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

ڕوانگه‌ی سوری روونیشیكردۆته‌وه‌ له‌نێو كوژراوه‌كان هه‌شت هاووڵاتی سڤێل , كه‌ له‌نێوانیاندا زیاتر له‌ دوو منداڵ و چوار چه‌كدار هه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن.

عه‌فرین شارێكی كوردستانی سوریایه‌و ده‌كه‌وێته‌ باكووری حه‌له‌ب و نزیك سنووری توركیایه‌، پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤاناندا بوو ، به‌ڵام دواتر چه‌كدارانی ئۆپۆزسۆن له‌ هێرشێكدا به‌ پشتیوانی توركیا شاره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئه‌لعه‌ره‌بیه‌