سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات

هیوای خواست ئەو حكومەتە هەنگاو بنێت بۆ خزمەتكردنی عێراقی یەكگرتوو


سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگه‌یاند: نیەتێكی راستەقینە لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ئارادایە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ناكۆكیەكان، ئەنجومەنیش زەمینە سازی سیاسی و یاسایی بە پێی دەستور بۆی دەستەبەر دەكات.

به‌پێ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هاتووه‌،  ئەمرۆ سێشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندنی حكومی یاوەری.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی لە بارزانی كرد و  هیوای خواست ئەو حكومەتە هەنگاو بنێت بۆ خزمەتكردنی عێراقی یەكگرتوو و هەروەها گوتارێكی هاوسەنگ و شەفافی هەبێت بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند.

هەر لە میانی دیدارەكە بەرێزیان وتی نیەتێكی راستەقینە لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ئارادایە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ناكۆكیەكان، ئەنجومەنیش زەمینە سازی سیاسی و یاسایی بە پێی دەستور بۆی دەستەبەر دەكات، جەختیشی كردەوە لەسەر پشتیوانی و پاڵپشتی كردنی بەمەبەستی لەیەكنزیككردنەوەی بۆچوونەكان و نەهێشتنی ناكۆكیەكان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای عێراق دەكات.

لای خۆیەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند سەدانەكەی لەگەڵ شاندی حكومەت بۆ بەغدا دوای یەك رۆژ دێت لە پێكهێنانی ئەوەش نیەتی راستگۆییان دەردەخات بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ناكۆكیەكان بە گیانێكی برایانە و هەستی نیشتمان پەروەرێتیەوە، ئاماژەی بەوەش كرد كە هەرێم بەشێكەی گرنگە لە عێراق، گەلی كورد و هێزە سیاسیەكانیش هاوبەشی سەرەكین لە پرۆسەی بنیاتنانی دیموكراتی نوێ.

لە دیدارەكەدا دكتۆر بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە سەرۆكی كوتلە سیاسیەكانی پەرلەمان و فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری و وەزیری دارایی و پنگین رێكانی وەزیری نێشتەجێكردن ئامادەیبوون.