ئەو گەشتیارانه‌ى کورد كه‌ دوێنى لە تورکیا ده‌ستگیركرابوون؛ ئازادکران

به‌هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان دەستگیرکرابوون

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكراى كرد، ئەو گەشتیارە کوردانەی كه‌ دوێنى پێنجشەممە لە ناوچەی چیاکارای شاری ترابزۆن لە تورکیا به‌هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان دەستگیرکرابوون، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ینى ئازادکران.

پشێتر حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گرووپە گەشتیارییەکەی تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تاوەکو بە زووترین کات ئەو گەشتیارانە ئازادبکرێن. 

رۆژی پێنجشەممە 18-7-2019 لەکاتی سەردانیکردنی ناوچەی چیاکارای شاری ترابزۆن لە تورکیا، گرووپێکی گەشتیاری هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و وێنەگرتن پێوەی رووبەڕووی لێدان و تووندوتیژی بوونەوە و ژمارەیەکیان دەستبەسەرکران و ئەمڕۆش ئازادکران.