پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌ سیده‌كان كرایه‌وه‌

به‌ناونیشانی (سرووشتی ده‌ڤه‌ری برادۆست)

كتێیخانه‌ی گشتی سیده‌كان له‌ به‌رده‌وامی چاڵاكییه‌كانیاندا پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیان كرده‌وه‌ و ده‌یان وێنه‌ی جۆرا و جۆر نمایش كرا.

موسا داود فۆتۆگرافه‌ر له‌ سیده‌كان به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند: كتێبخانه‌ی گشتی سیده‌كان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی سیده‌كان پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافییان به‌ناونیشانی (سرووشتی ده‌ڤه‌ری برادۆست) بۆ كردمه‌وه‌ كه‌ له‌ 31 وێنه‌ پێكهاتبوون .

زیاتر گووتی: ئامانجم له‌م پێشانگایه‌ ناساندنی سرووشتی برادۆست بوو له‌ڕووی گه‌شتیاری و پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ و گرنگی دان پێیان. سوپاسی كتێبخانه‌ی سیده‌كانیش ده‌كات بۆ ڕاو سه‌رنجی ئاماده‌بووان.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران