حەشدی شەعبی: داعش دەیەوێت کاروانی حاجییەکان بکاتە ئامانج
وتەبێژی فیرقەی عەباسی حەشدی شەعبی رایگەیاند کە داعش دەیەوێت کاروانی حاجییان بکاتە ئامانج.
ئەمڕۆ 20ی تەمموزی 2019 عەبدول ئیلاه محەمەد، وته‌بێژی فیرقه‌ی عه‌باس له لیوای 26ی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به ده‌ستی گه‌یشتووه چه‌كدارانی داعش به‌نیازن له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی عه‌رعه‌ر، قافڵه‌ی ئه‌و حاجیانه بكه‌نه ئامانج كه رێگای وشکانیدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
وتیشی هێزی زیاترمان بانگ کردووە بۆ پاراستنی 100 کیلۆمەتری رێگەی عەرعەر.
ئەوەشی وت هێزەکانی حەشدی شەعبی لەئێستادا 200 کیلۆمەتر رێگەکە دەپارێزن و پێویستیان بە هێزی زیاترە بۆ پاراستنی 100 کیلۆمەتری دیکەی رێگەکە تا پاشماوەکانی داعش هێرش نەکەنەسەر کاروانی حاجییانی ناوچەکانی ئەنبار و نزیک سنوری سعودیە.
راشیگه‌یاندوه كه ئێستا هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی ناوه‌راست و پارێزگای ئه‌نبار به درێژایی 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه سنوره‌كانیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی زرێپۆشی گه‌وره و هێزی بژارده و نهێنی و ئه‌ركه تایبه‌ته‌كان پاراستووه.
- Log in to post comments