راگەیەنراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
له راگهیهندراوێكی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووه، دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، دەستگیر کرا.
دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا.
ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکەین کە لە ماوەیەکی زۆر خێرادا توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن.
سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەین بۆ هاوکاری وپەرۆشیان.
دڵنیاشتان دەکەینەوە کە ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شەممە 20/7/2019
- Log in to post comments