ئه‌مرۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت

سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كان تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 22 ى 7 ى 2019  مووچه‌ى مانگی 4 ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى  دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ی دارایی راشیگه‌یاند ، دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو كه‌تاكۆتایی ئه‌م مانگه‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانى دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز