پرسەنامەیەك لە سەرۆک وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان

په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خاتوو حاجی خاڵ شیرین حەمە کەریم ده‌ره‌قه‌یسه‌ری ده‌كات


به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی سێ شه‌هیدی رێگای رزگاریی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خاتوو حاجی خاڵ شیرین حەمە کەریم ده‌ره‌قه‌یسه‌ری ده‌كات.

مه‌سرور بارزانی له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی، خاتوو حاجی خاڵ شیرین حەمەکەریم دەرەقەیسەری ده‌رده‌بڕێت 


له‌پرسه‌ نامه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ ، ، بۆ بنەماڵەی خاتوو حاجی خاڵ شیرین حەمە کەریم، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو حاجی خاڵ شیرین حەمەکەریم دەرەقەیسەریمان پێگەیشت، کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری دەڤەری هەورامانە و دایکی هەر سێ شەهید (جەلال و سەردار و سەباح)ە. 

 راشیده‌گه‌ێنێت ، پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات.