هونه‌رمه‌ند و شاعیری دیاری كورد، فه‌رید زامدار كۆچی دوایی كرد

چه‌ندین دیوانی شیعری هه‌ر له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا به‌چاپ گه‌یاندبوو

دوای چه‌ند ساڵ مانه‌وه‌ له‌سه‌ر جێگا، شه‌وی رابردوو هونه‌رمه‌ند و شاعیری دیاری كورد، فه‌رید زامدار له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

فه‌رید زامدار، ساڵی 1952 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ ناسراوه‌كانی كوردستان، له‌ ساڵی 2004 بۆ 2006 سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بووه‌.

ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بوو، چه‌ندین وتار و كاری رۆژنامه‌وانی له‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

 زامدار، هه‌موو ژیانی بۆ خوێندنه‌وه‌و نووسین ره‌خساندبوو، جگه‌ له‌نووسینه‌كانی چه‌ندین دیوانی شیعری هه‌ر له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا به‌چاپ گه‌یاندبوو له‌وانه‌ش (هه‌وری برووسكه‌ی مه‌به‌ستێك، ژوانی سێبه‌ر، بێ ناونیشان و چه‌ندینیتر).

كوردستان تیڤی/ كامران