بۆریس جۆنسن دەبێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

بۆریس جۆنسن سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووه‌

بۆریس جۆنسن، وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا، وەک سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە لایەن ئەندامانی پارتەکەی هەڵبژێردراو دەبێتە  سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

پێشبڕكێی وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنگەی ئەوروپا له‌ نێوان بۆریس جۆنسن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ جێره‌می هانت بوو، بەڵام بۆریس جۆنسن بە کۆکردنەوەی زیاد لە 90 هەزار دەنگ، دوو هێند دەنگەکانی لە رکابەرەکەی زیاتر بوو.

سەرۆک وەزیرانی پێشوو، تێریزا مەی، بەهۆی شکستهێنانی لە جیاکردنەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستی لەکارکێشایەوەو سەرۆک وەزیرانی نوێش، دەبێت لە ماوەی سێ مانگ ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە.

لە کانوونی دووەمی ساڵی 2015، بۆریس جۆنسن سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە. دواتر، سەردانی سەنتەری شاری هەولێری کرد و لەگەڵ هاووڵاتیان وێنەی گرت و چای لەگەڵ خواردنەوە.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
18,834,716
گیان له‌ده‌ستدان
707,158
چاکبوونەوە
12,024,636
تووشبووان
15,500
گیان له‌ده‌ستدان
586
چاکبوونەوە
9,551
تووشبووان
137,556
گیان له‌ده‌ستدان
5,094
چاکبوونەوە
98,442