تره‌مپ: نابینه‌ پۆلیسێك بۆ پارێزگاریكردن له‌ كه‌شتییه‌كانی سعوودیه‌و چین و ژاپۆن

له‌گه‌رووی هورمز

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌م له‌گه‌رووی هورمز نابێته‌ پۆلیسێك بۆ پارێزگاری كردن له‌ كه‌شتییه‌كانی سعوودیه‌و چین و ژاپۆن.

ماڵپه‌ڕی رووسا ئه‌لیوم له‌سه‌ر زاری تره‌مپ گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆڵی پۆلیسێك له‌ گه‌رووی هورمز بۆ پاراستنی كه‌شتییه‌كانی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك سعوودیه‌و چین و ژاپۆن نابینێ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار