به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زه‌وی له‌ پێكدادانێكی مه‌ترسیدار رزگاری بووه‌

خێراییه‌كه‌ی 86 هه‌زار كیلۆمه‌تر بووه‌ له‌ كاتژمێرێكدا

سادق عه‌تییه‌ ، پێشبینكه‌ری كه‌شناسی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ نووسیویه‌تی: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زۆری نه‌مابوو نه‌یزه‌كێكی گه‌وره‌ خۆی به‌زه‌ویدا بكشێت ،چونكه‌  ئه‌وه‌نده‌ له‌زه‌وی نزیك بۆته‌وه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی ته‌نها 77 هه‌زار كیلۆمه‌تر بووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: زانایان خه‌مڵاندوویانه‌ كه‌ نه‌یزه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌، تیره‌كه‌ی 70 مه‌تر بووه‌و خێراییه‌كه‌شی 86 هه‌زار كیلۆمه‌تر بووه‌ له‌ كاتژمێرێكدا.

وه‌رگێڕان داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار