تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات به‌وه‌ی چه‌كداره‌ ئه‌وروپییه‌ داعشه‌كان ئازاد ده‌كات

سه‌رۆكى ئه‌مریكا: ئێمه‌ هه‌زاران چه‌كدارى داعشمان ده‌ستگیر كردووه‌

به‌پێى هه‌واڵێكى روسیا ئه‌لیوم، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات به‌وه‌ى كه‌ چه‌كدارانى ئه‌وروپى داعش ئازاد ده‌كات له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌ستگیركراون.

سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: "ئێمه‌ هه‌زاران چه‌كدارى داعشمان ده‌ستگیر كردووه‌، ده‌مانه‌وێت ئه‌وروپییه‌كان ئه‌و چه‌كدارانه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌. 

وتیشی: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین ئه‌و چه‌كداره‌ داعشانه‌ى كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌وروپین وڵاته‌كانیان وه‌ریانده‌گرنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ روو ده‌دات ناچار ده‌بین ئازادیان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه‌ ئه‌وروپا. 

تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، 2 هه‌زار و 500 چه‌كدارى ده‌ستگیركراوى داعش، خاوه‌ن ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپان ئێستا له‌ ده‌ستى ئه‌مریكا و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیاندان له‌ سوریا. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز