زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز سنووری توركیا و سووریایان هه‌ژاند

سوپای توركیا خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی چوڵ كردووه‌

سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌سه‌ر سنووری توركیا و سووریا روویاندا. 

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌ كه‌ناڵی "ئێن تی ڤی" توركییه‌وه‌ گواستییه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ له‌ عه‌مبارێكی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ شاری ره‌یحانلی توركیا روویانداوه‌ كه‌ هاوسنوور له‌گه‌ڵ سووریان. 

تا ئێستا حكوومه‌ت زانیاری له‌باره‌ی زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌. 

هاوكات سوپای توركیا خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی چوڵ كردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌ به‌ هۆكاری ئه‌م زنجیره‌ ته‌قینه‌وانه‌ بكات.