ڕۆمیلو لوكاكو به گرێبه‌ستێكی 85 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ په‌یوه‌ندی به ئینته‌رمیلان كرد
ڕۆمیلو لوكاكوی به‌لجیكی له‌كاتی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ئینته‌رمیلان، له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌كه‌وه پێشوازی پاڵه‌وانانی لێكرا، ئه‌م هێرشبه‌ره له یانه‌ی مانچسته‌ریونایتده‌وه به گرێبه‌ستێك به بڕی هه‌شتا ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ په‌یوه‌ندی به یانه ئیتاڵیه‌كه كرد‌و دوای ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه‌كانی واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نیراتزۆری، ده‌ستبه‌جێ به‌شداری له یه‌كه‌ی مه‌شقی تیپه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێ كرد، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، لوكاكوی ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی ئینته‌رمیلان بۆ پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی تیپه‌كه گه‌ڕانده‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام داڕێژراوه
گوتیشی، حه‌زده‌كه‌م یارمه‌تی هه‌ر تیپێك بده‌م كه هه‌وڵی به‌ره‌وپێش بردنی خۆی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای یاریزانانی بۆ ئاینده ده‌دات، هیودارام بتوانم هاوكاری ئینته‌ر بكه‌م و له‌گه‌ڵ هاوكارانم ئه‌نجامی باش بۆ یانه‌كه له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان تۆماربكه‌ین، سه‌باره‌ت به ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێی ڕاهێنه‌ری ئینته‌رمیلانیش لوكاكو گوتی، كۆنتێ باشترین ڕاهێنه‌ری جیهانه‌و ده‌توانێت په‌ره به ئاستی یاریزانانی بدات و تیپه‌كه‌شی بخاته سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی دروست
- Log in to post comments