دژه‌ تیرۆر وورده‌كاری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نباری ئاشكرا كرد

له‌به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان

ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا وورده‌كاری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار ئه‌نجامی داوه‌.

 له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ : به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان هێزێكی یه‌كه‌ی ته‌كتیكی یه‌كه‌می سه‌ربه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق و به‌هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌ركێكیان له‌ بیابانه‌كانی ئه‌نبار ئه‌نجام داوه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 8 تیرۆریست كوژراون و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوی چه‌كدارانی داعشیان بۆردومان كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار