ئەمیرێکى داعش دەستگیر کرا کە بەشداربووە لە سەربڕینى 3 کورد

پارەیان بۆ خێزانە كوژراوەكانی داعش لەپارێزگای كەركووك بردووە


وەزارەتى بەرگریى عێراق دەستگیرکردنى گرووپێکى تیرۆریستى رادەگەیەنێنت، کە لە نێوانیاندا ئەمیرێکى داعشى تێدایە.

بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگری عیراق، لەناو دەستگیركراوەكاندا ئەمیری ئاشەكانی داعش لەحەویجە هەیە و بەدەستگیركردنی ئەو چەكدارانی داعش سێ شانەی تیرۆریستی هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی وتەی ئەندامانی گروپە تیرۆرستەكە، لەناو شاری كەركووك سێ كەسیان لەنەتەوەی كورد رفاندوەو دوای ئەوەی دەیانبەنە حەویجە ئەمیرەكەیان فەرمانی پێكردوون سەریان ببڕن و ئەوانیش فەرمانەكەمان جێبەجێكردوە.

ئەندامانی شانەكە لەدانپێدانانەكانیاندا دەڵێن، پارەیان بۆ خێزانە كوژراوەكانی داعش لەپارێزگای كەركووك بردوەو بەنیازبوون چالاكی لەكەركوك ئەنجامبدەن.

وەزارەتی بەرگری عیراق راشیگەیاندووە، هەر لەو هەڵمەتەماندا لەسنووری كەركوك، دوو كەسمان ئازاد كردووە كە لەلایەن ئەو گروپەوە پێش 15 رۆژ لەكەركووك رفێنرابوون.