گه‌شت و گوزاری هه‌رێم: زیاتر له‌ 208 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان

تا دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانى پیرۆز


نادر رۆستى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە رێکەوتی  8 ى 8 ى 2019 تا وه‌كو 12 ى 8 ى 2019 ،  زیاتر له‌ 208 هه‌زار گەشتیار هاتۆتە شارەکانی هەرێمی کوردستان


راشیده‌گه‌ێنێت  زۆربەی گەشتیاران لە  باشوور و ناوه‌راستى عێراقه‌وه‌ هاتوون 

ده‌شڵێت ئه‌مه‌ ئاماری سه‌ره‌تاییه‌ ، له‌كۆتا رۆژی جه‌ژنى قورباندا ئاماری كۆتایی ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌


نادر رۆستى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان راشیده‌ێنێت  هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکەش ڕوو لە زیاد بوونه‌


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز