پۆلیسی نه‌ینه‌وا روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ریش ده‌هێڵنه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌

مه‌به‌ستیانه‌ ئاسایشی شاره‌كه‌ تێك بده‌ن

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ریش ده‌هێڵنه‌وه‌ و پانتۆڵی كورت له‌به‌رده‌كه‌ن، بڵاوكرده‌وه‌.

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ریش ده‌هێڵنه‌وه‌ و پانتۆڵی كورت له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان له‌به‌رده‌كه‌ن ،بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، دووره‌ له‌راستییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیسی نه‌ینه‌وا داواش له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و پێگه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات به‌ هۆشیاریی و راستگۆییه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌، هه‌واڵه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌ژماره‌ ساخته‌كان، كه‌ده‌یانه‌وێ هه‌واڵی نا راست و بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و مه‌به‌ستیانه‌ ئاسایشی شاره‌كه‌ تێك بده‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /سۆمه‌رییه‌