به‌وێنه‌ ... پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى باندێكى ڕفاندن و دزی كردن راگه‌یاند

به‌ناوی ئاسایش بازگه‌یان داناوه‌ و كاری رفاندن و دزی كردنیان ئه‌نجامداوه‌


پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17 ى 8 ى 2019  له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا  لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر  له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیر كردنى باندێكى تاوانی رفاندن و دزی كردن راگه‌یاند 

 لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر راشیگه‌یاند ، كه‌ دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل بە بوونی ڕووداوێکی ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی تەیراوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکرێت و دەستگیركران


به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت  تۆمەتباران بەناوی (ع.س.س.)، تەمەن (26)ساڵ ٫ (گ.ا.ب) تەمەن (26) ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیان کەوا کاتژمێر (1) ی شەو هەڵسابوون بە دانانی بازگەبە ناوی ئاسایش، دواتر ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (BMW) لە چوار هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب کەوا بە مەبەستی گەشت کردن هاتبون بۆ شاری هەولێر.


 له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى رایگه‌یاند پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباران ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم  دادوەر کرا  بڕیاردرا بەبەند کردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە (٤٤۲) لە (ی.س.ع) 

111


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز