پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان‎

سەروەرییەک کە لەژێر هیدایەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و بەشداری چالاکانەی نیشتیمان خۆشەویستان و دانی دەنگی نێزیک بە ٩٣% "بەلێ"ی خەڵک لە پرۆسێسی رێفراندۆمی ٢٥/٩/٢

زۆر بەرێزان جەنابی سەرۆک و سکرتێری پارتی دیمۆکراتی کوردستان

ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی

 

١٦ی ئاب، ٧٣هەمین سالیادی دامەرزاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەو پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، شکلگرتن و پەرەگرتنی‌دا وەک پارتێکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە کردەوە توانی ئەرک و رەسالەتی ئۆرگانیزەکردنی ریزەکانی گەل بەجێ بگەێنێ و لەراستای تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخۆراویی کورد، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازانە، بەرپرسانە رۆلی پارتێکی مێژووساز و پر لە شانازی و سەروەریسازانە بنوێنێت.

ئاشکرایە کە پارتی دیمۆکرات لە مێژووی ٧٣ سال ژیان و تێکۆشانی سیاسیدا، تووشی قۆناغگەلێکی پر لە هەوراز و نەشیوو، لێژاو لە سەرکەوتن و داکەوتن هاتووە، بەلام سەرئەنجام لە ئەنجامی پەیرەوکردنی سیاسەتی نەتەوەخوازانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندی‌دا، بە هەماهەنگی و هاوکاری دەگەل لایەنەکانی دیکەی گۆرەپانی خەبات، توانی لە بەرەکانی شەر و ئاشتی و حەوزەی هەلسوکەوتی سیاسی و دیپلۆماسیدا، رێگا و رەورەوەی خەباتی سەختی کورد و کوردایەتی بەرەو ئاسۆی سەرکەوتن و لوتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجامدا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشووری کوردستاندا، بچەسپێنێت.

سەروەرییەک کە لەژێر هیدایەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی،و بەشداری چالاکانەی نیشتیمان خۆشەویستان و دانی دەنگی نێزیک بە ٩٣: "بەلێ"ی خەڵک لە پرۆسێسی رێفراندۆمی ٢٥/٩/٢٠١٧ دا، بەرەو ساغکردنەوەی دەولەت/نەتەوە-دێموکڕاتیک، و راگەیاندنی "کیانی سەربەخۆی کورد" لە باشووری کوردستان‌، جەهەتدار کرابوو، بەڵامم مەخابن ئەم پرۆژەی دەولەت/ نەتەوەسازیە لەئەنجامی مئامرە و ساتوسەودای بەرژەوەندیخوازانەی زلهێزانی جیهانی و ناوچەیی و هەروەها کارەساتە دلتەزێن و چاوەروان نەکراوەکەی کەرکوک، ئیمکانی بە ئەمری واقیعکردنی، لێ قەتیس کرا.  

بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل ئاراستەکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٧٣هەمین سالرۆژی دامەزرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، و هەروەها بەبۆنەی لەدایکبوونی بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە بەرێزیان و سەرکردایەتی پارتی و گشت ئەندام و لایەنگران و پێشمەرگە قارەمانەکانی بەرەکانی شەر و ئاشتی، و هەروەها گشت خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان دەکات.

بەرێزان

بزووتنەوەی کۆمایخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ٧٣ سال مێژوویی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پێناو دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی موومکینی هەنووکەیی خۆیدا، واتە " دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی لە شکلی دامەزراندنی حکومەتێکی نیوەسەربەخۆی خاوەن کەساییەتی حقوقی لەئاستی ناوچەیی و جیهانی "دا، بە گرینگ وەسف دەکات و دەقەبلێنێ، وە هەر لەم راستایەشدا تێکۆشانی گشت رەهەندی و ماندوونەناسانەی سەرۆکی مەسعود بارزانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەت/نەتەوە، و راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، بەرز و پیرۆز، وە مێژووساز دەنرخێنێت.

 

دەگەل رێزمان

شوورای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان