سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى كابول ده‌كات

سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئه‌فغانى ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین


 له‌راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ى كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى كابول ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دوێنێ ئێواره‌ ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیرى له‌ هۆڵێكى كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان كرده‌ ئامانج و تیایدا به‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون. 


سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئه‌فغانى ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین.

له‌كۆتادا سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، كاره‌ تیرۆرستییه‌كانى له‌مجۆره‌ ئه‌ركێكى گه‌وره‌تر ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شى زیاتر دژ به‌ تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان.