ئه‌مریكا مووشه‌كێكی تاقیكرده‌وه‌

له‌جۆری كرۆز

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: موشه‌كێكی كلاسیكی كروزمان تاقی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ هه‌ڵده‌درێت و سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ پێكانی ئامانجه‌كه‌یدا، دوای ئه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ مه‌ودای 500 كیلۆمه‌تری تێپه‌ڕاندووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكادا له‌مجۆره‌ دوای كشانه‌وه‌ی له‌ په‌یماننامه‌ی هێزی ناوه‌كیی مه‌ودا ناوه‌نددا.

هه‌روه‌ها گوتیشی: تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ دوورگه‌ی سان نیكۆلاس له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئه‌نجامدراوه‌.

له‌م مانگه‌دا ئه‌مه‌ریكا به‌ فه‌رمی له‌ په‌یماننامه‌ی هێزی ناوه‌كیی مه‌ودا ناوه‌ند كشایه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1987 دا له‌گه‌ڵ ڕوسیادا واژۆیان كردبوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێی وابوو مۆسكۆ په‌یماننامه‌كه‌ی پێشێلكردووه‌، مۆسكۆش ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا