دوایه‌مین په‌یڤی مانگی تاڵه‌بانی بڵاوكرایه‌وه‌

به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی

كۆمه‌ڵه‌ شیعرێكی شاعیرو رۆژنامه‌نووس و وه‌رگێڕ، موكه‌ڕه‌م ره‌شید تاڵه‌بانی له‌ژێر ناونیشانی دوایین په‌یڤی مانگ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌ تیراژی 500 دانه‌ به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوكرایه‌وه‌.

موكه‌ڕه‌م ره‌شید تاڵه‌بانی له‌باره‌ی به‌چاپ گه‌یاندنی په‌رتووكه‌ شیعرییه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌م شیعرانه‌ له‌ ماوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا نووسراون و خۆیان خزاندۆته‌ دو توێی ئه‌م لاپه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ست و چاوی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستدا سه‌ره‌تاتكێ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حه‌زمان ده‌كرد ئه‌م وشانه‌ به‌واتاو مه‌به‌ست و هه‌ناسه‌كانیانه‌وه‌ ببن به‌ میوانی ئێوه‌و له‌ بزربوون و توانه‌وه‌و پشت گوێ خست رزگاریان ببێت.

55