پاله‌وانێتى تیروكه‌وانى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كچان و كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت

له‌یاریگای یانه‌ى وه‌رزشى سلێمانى

به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی تیروكه‌وانى كوردستان پاله‌وانێتی كراوه‌ بۆ كوڕان و كچانى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت 


پاله‌وانێتیه‌كه‌ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ و رۆژى هه‌ینى له‌یاریگای یانه‌ى وه‌رزشى سلێمانى له‌كاته‌كانى به‌یانى و ئێواره‌دا به‌رێوه‌ده‌چێت 


كاتژمێر 5 ى ئێواره‌ى رۆژی هه‌ینى 23 ى 8 ى 2019 مه‌راسیمی كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌ له‌یاریگای یانه‌ى وه‌رزشى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت