وه‌فاو یادێك ...

یه‌كه‌م ژه‌نیاری ئامێری قانوون بووه‌ له‌ هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕێككه‌وتی 25ـی8ـی2019 ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی شانۆكارو میوزیكژه‌نی ناسراوی كوردستان خوالێخۆشبێت موسته‌فا ره‌ئوف ـ ه‌ ، په‌نجا ساڵ خزمه‌تكردنی مۆسیقاو گۆرانی كوردی به‌بێ دابڕان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر ، وه‌ك ئه‌كته‌ریش‌ ڕۆڵی خۆی هه‌بووه‌ له‌مێژووی شانۆی هه‌ولێر .

شانۆكار و میوزیكژه‌ن موسته‌فا ره‌ئوف له‌ ساڵی 1942 له‌ هه‌ولیری ئازیز له‌ دایكبووه‌ ، ده‌رچووی په‌یمانگای مامۆستایان به‌شی وه‌رزش ،له‌ سالی 1958 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ له‌ تیپی ده‌رسیم به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت ، له‌گه‌ل ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ كاری كردووه‌ وه‌ك میوزیكژه‌ن ( تاهیر تۆفیق ، رسول گه‌ردی ، یه‌حیا مه‌رجان ، باكوری ، شه‌مال سائیب ، فواد ئه‌حمه‌د ، مشكۆ ، عاره‌ب عوسمان ، محمد عارف جه‌زراوی ، محمد جه‌زا ، جه‌وده‌ت شاكر ، وه‌ یه‌كه‌م ژه‌نیاری ئامێری قانوون بووه‌ له‌ هه‌ولێر ، له‌گه‌ل ئه‌م تیپانه‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ :

1- تیپی ده‌رسیم

2- تیپی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان

3- تیپی چالاكی قوتابخانه‌كان

4- تیپی هونه‌ری هه‌ولێر

5- تیپی كۆمه‌ڵه‌ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی

6- تیپی مۆسیقای شۆرش

7- تیپی هونه‌ره‌ میللیه‌كان

8- تیپی مۆسیقای هه‌ولێر

9- له‌ ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌ڵمانیاو روسیاو نه‌مسا به‌شداربووه‌

10- به‌ هه‌لبژاردن بۆته‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی یه‌كه‌مین سه‌ندیكای كوردستان

11- به‌رپرسیی تیپی هونه‌ره‌ میللیه‌كان بووه‌

12- به‌شداری كاری شانۆیی كردووه‌

13- له‌ درامای چلپاو به‌شداربووه‌

خاوه‌ن ئه‌زموون و میژوویه‌كی جوانه‌ چ وه‌ك شانۆكار یان میوزیكژه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ ناو بانگ و دیاری هه‌ولێری ئازیز بووه‌ خاوه‌ن خزمه‌تی 50 ساڵه‌ به‌ بێ دابڕان ، ماوه‌یه‌ك نه‌خۆش بووه‌ ، وه‌له‌ ڕێككه‌وتی 25ـی 8ـی 2014 چووه‌ به‌ ردلۆڤانی خودا و مالئاوایی له‌ دۆست و ئازیزانی كرد .

ن/ سـه‌لام بـاپیر بـالیسانی

كوردستان تیڤی/ كامران