هیندستان یەک ملیار دۆلار قەرز بە رووسیا دەدات

قه‌رزه‌كه‌ بۆ وه‌به‌رهێنانه‌

هیندستان و ڕوسیا له‌سه‌ر بڕی یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رز ڕێككه‌وتن، له‌ بیسته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڤلادمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا و ناریندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان،سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومەتی هیندستان رەزامەندی دەربڕی بە پێدانی بڕی یەک ملیار دۆلار وەک قەرز بە رووسیا، قەرزەکەی هیندستان بۆ ئاوەدانکردنەوە یاخود دروستکردنی ناوچەی رۆژهەڵاتی رووسیا تەرخاندەکرێت. هه‌رچه‌نده‌ باس له‌ چۆنیه‌تی پێدان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ نه‌كراوه‌ به‌ڵام قه‌رزه‌كه‌ قه‌رزی وه‌به‌رهێنانه‌ و بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی روسیا به‌كارده‌هێندرێت كه‌ ڕه‌نگه‌ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ هیندییه‌كانیش تێیدا به‌شداربن.