رۆمانیا: ئاماده‌ى هه‌موو پاڵپشتی و هاوكاریه‌كین بۆ حكومه‌ت و گه‌لی كورد

ڕۆمانیا: به‌هێزى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ وولاته‌كه‌مان گرنگه‌


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێدراوه‌ ، وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێمی كوردساتان رایده‌گیه‌َنێت ، ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ 12-9-2019  له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى كرد له‌ ( هۆریا میهایل پیتریسكیو) كونسوڵى كۆمارى ڕۆمانیا له‌هه‌رێمى كوردستان.


 راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌دیدارێك باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێم و كۆمارى ڕۆمانیا كرا  كه‌ هه‌ردوو گه‌لى كورد و رۆمانیا قۆناغى سه‌ختى خه‌باتیان بڕیوه‌ تا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌م قۆناغه‌ى ئیستاى حكومڕانى .


وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، له‌و دیداره‌دا  وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به‌دۆستایه‌تى گه‌لى كورد كرد كه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ وولاتان و پێكهاته‌كانى جیهان فراوانتربكات " هاوكات نمونه‌ى قوربانیدان و شۆرشه‌كانى گه‌لى كوردى بۆ ئازادى و دابین كردنى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ ئاین و نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ ئازادى ده‌ژین و مافه‌كانیان پارێزراوه‌.

 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌له‌و دیداره‌دا  كونسوڵى ڕۆمانیا ستایشى حكومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردى كرد كه‌ ساڵانێكى زۆره‌ به‌گرنگیه‌وه‌ ڕۆڵى گێراوه‌ بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى له‌ناوچه‌كه‌ و خزمه‌تى زۆرى به‌وانه‌ش كردوه‌ كه‌ به‌هۆى شه‌رى داعش ڕوویان له‌هه‌رێم كرد

 ووتیشى به‌هێزى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ناوچه‌كه‌ بۆ وولاته‌كه‌مان گرنگه‌  له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وولاته‌كه‌مان ئاماده‌ى هه‌موو پاڵپشتى و هاوكاریه‌كه‌ بۆ حكومه‌ت و گه‌لى كورد..

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز