ئۆتۆمبێلێكی تیژڕه‌و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هاتوچۆی كرده‌ قوربانی

له‌كاتی ئه‌ركدا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی دوێنێ هه‌ینی كۆچی دوایی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هاتوچۆ به‌پله‌ی عه‌قید له‌ رووداێكی هاتوچۆ له‌به‌سڕه‌ راگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌میدیای عێراقی راگه‌یاندووه‌: ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری هۆندا له‌چواڕیانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لمواسات له‌ناوه‌ڕاستی پارێزگای به‌سڕه‌ له‌ئاكامی تیژڕه‌وه‌ی خۆی كێشا به‌ به‌ها علێوی،عه‌قیدی پۆلیسی هاتوچۆو ده‌موده‌ست بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: هاوكات هه‌ر له‌ رووداوه‌كه‌دا كارمه‌ندێكی دیكه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ بریندار بووه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار