كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین دەست پێدەكات

ره‌وشى كه‌ش و هه‌واو و پله‌ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 14 ى 9 ى 2019 ، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌واو پله‌ ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كرده‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما له‌پارێزگاكانى هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

 ھەولێر 37  پله‌ی سلیزی ،  سلێمانی 33 پله‌ ،  دھۆك 36 پله‌ ،  له‌پارێزگای كەركووكیش 38 پلەی سیلیزی دەبێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 15 ى 9 ى 2019 ،  ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ھەوری تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت.

1111


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز