دایكێك منداڵه‌كه‌ی خۆیی و منداڵێكی دیكه‌ له‌ نهۆمی دووه‌می نه‌خۆشخانه‌یه‌ك فڕێده‌داته‌ خواره‌وه‌

له‌حاڵه‌تی هه‌ڵچوون بووه‌

دایكێكی ئۆزبه‌كی له‌ناوچه‌ی نامانجان به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی به‌دوو قاچی ناڕێك له‌دایك بووه‌، منداڵه‌كه‌و منداڵێكی دیكه‌، له‌په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی دووه‌می نه‌خۆشخانه‌یه‌ك فڕێده‌داته‌ خواره‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئافره‌ته‌كه‌ بۆیه‌ ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه‌، چونكه‌ له‌حاڵه‌تی هه‌ڵچوون بووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منی به‌پێی مادده‌ی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌سه‌ت دۆسییه‌یان له‌دژی كردۆته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی له‌دژی كراوه‌ته‌وه‌ دادگا ئافره‌ته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 15-تا 25 ساڵ به‌ند ده‌كات و به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی 5- تا 8 ساڵ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ