ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانی لە عێراق تا ساڵێکی دیکە درێژکردەوە

تاكو (31)ی تشرینی یەكەمی سالى (2020) له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی ساڵێكی دیكە سەربازانی وڵاتەكەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراقدا، بمێننەوە.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، لەدوایین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیادا بڕیاردراوە بە درێژكردنەوەی مانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی لەعێراقدا، تا (31)ی تشرینی یەكەمی سالى (2020).

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا، (100) سەرباز بەراورد بە ژمارەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە ساڵی (2019)دا كەمدەكرێتەوەو و ژمارەیان دەگەیەندرێتە (700) سەرباز لە عێراق.

سەربازەكانی ئەڵمانیا لە كەمپەكاندا مەشق و راهێنان بە سوپای عیراق و هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، كە ئەمەریكا سەرۆكایەتی دەكات.