بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی کرا، به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
کاتژمێر 1:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ی 9ی 2019، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له ناو ئۆتۆمبیلێكه‌وه ته‌قه‌یان لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی كرد و تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو .
له وه‌ڵامی ئه‌و ته‌قه‌یه‌ش كه چه‌كداره‌كان له لقی چواریان كرد، پاسه‌وانه‌كانی لقیش ته‌قه‌یان كرد، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له‌و ته‌قه‌كردنه‌ی سه‌ر لقی چوار له سلێمانی رانه‌گه‌یاندووه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش هیچ روونكردنه‌وه یان لێدوانیان نه‌داوه.
له باره‌ی ئه‌م ته‌قه‌كردنه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی كامه‌ران غه‌ریب كارگێری لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: كاتژمێر 12:27 خوله‌كی شه‌و ئۆتۆمبێلێكی جۆری فورد قه‌مه‌ره ره‌نگی ره‌ش گه‌یشته به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتی و ده‌سترێژی له باره‌گاكه‌مان كردووه و به خۆشحاڵیه‌وه زیانی گیانی نه‌بووه و پاسه‌وانه‌كانی لقیش وه‌ڵامی تهقهكهرهكانیان داوه‌ته‌وه.
هاوكات رایگه‌یاند: ئه‌و شوێنه كامێرای لێیه و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ركه‌وتووه و ئێمه‌ش لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی سلێمانیمان له‌و رووداوه ئاگادار كردۆته‌وه.
راشیگه‌یاند: تا ئێستا پۆلیس و ئاسایش هه‌ڵوێستی فه‌رمیان نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدان و به‌رده‌وامن.
جه‌ختیشی كرده‌وه به‌داخه‌وه باره‌گای لقی چوار له سلێمانی كه سیمبول و هێمای پارتی دیموكراتی كوردستانه ، چه‌ندین جاری دیكه‌ش هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.