گه‌شه‌ی ئابووری جیهان دواده‌كه‌وێت

ئه‌مساڵ ده‌گاته‌ له‌ سه‌دا دوو پۆینت نۆ

رێكخراوی هاوكاری و پێشخستنی ئابووریی جیهان ئۆ ئی سی دی، سه‌باره‌ت به‌ دابەزینی گه‌شه‌ی ئابووری، هۆشداری ده‌داته‌ وڵاتانی جیهان.به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كانی رێكخراوی هاوكاری و پێشخستنی ئابووریی جیهان، گه‌شه‌ی ئابووری جیهان له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌گاته‌ له‌ سه‌دا دوو پۆینت نۆ به‌مه‌ش ده‌گاته‌‌ كه‌مترین ئاستی خۆی له‌ ماوه‌ی یازده‌ ساڵی رابردوو، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ناكۆكی نێوان ولاتانی جیهانی و شه‌ڕی بارزگانی نێوانیان گه‌رانده‌وه.هاوكات رێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان بۆ ساڵی داهاتووش له‌ دواكه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت.