گه‌نده‌ڵی دارایی عێڕاق ئاشكرا ده‌بێت

په‌رله‌مانتارێك ئاشكرایكردووه‌

سایتی سۆمه‌ریه‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی عێراقی ڕایگه‌یاندووه‌ ژماره‌ى پرۆژه‌ وه‌همییه‌كان له‌ عێراق له‌ دووهه‌زار و سێ وه‌ تا ئه‌مساڵ، زیاتره‌ له‌ شه‌ش هه‌زار پرۆژه‌ كه‌ بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ نزیكه‌ی دووسه‌د تریلیۆن دینار كه‌ ده‌كاته‌ سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت ملیار دۆلار ته‌رخانكراوه‌. سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ له‌سه‌دا سی ئه‌و پرۆژه‌ وه‌همییانه‌ به‌ چاودێری ئه‌مریكییه‌كان بووه‌ كه‌ ئه‌فسه‌ر و بازنه‌ی جیاجیای ئه‌مریكی تێوه‌گلاون،له‌سه‌دا حه‌فتای پرۆژه‌ وه‌همییه‌كانیش له‌ سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كان دواى رۆیشتنی ئه‌مریكییه‌كان بووه‌. له‌باره‌ى جۆری پرۆژه‌ وه‌همییه‌كان كه‌ پاره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه‌ و ئه‌نجامنه‌دراوه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ده‌كات: كه‌ پرۆژه‌كان له‌ چه‌ند بوارێكدان، بوارى یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و گه‌شتوگوزاری و خزمه‌تگوزاری و چه‌ند بوارێكی تر كه‌ هه‌موویان به‌ نادیاری كۆتاییان هات و ئه‌نجامیشیان به‌دینه‌كرا، هه‌رچه‌نده‌ له‌ بودجه‌ی ساڵانه‌ پاره‌كه‌ش سه‌رفكراوه‌.